به ته‌نیا جێی مه‌هێڵن
ئه‌مشه‌و زریان ده‌یچێنێت
ته‌م ومژ دایده‌پۆشێت
مانگه‌شه‌و ده‌یڕفێنێت
![]()
گه‌رووی به گزنگ تهڕكهن
زامه‌كانی به شیلان
به گۆرانی دایپۆشن
یان به سه‌وزیی دارستان
![]()
سه‌ری به شه‌پۆلان كه‌ن
با ئه‌م شه‌وه رایژێنێت
باڵای له هه‌ور بگرن
بروسكه و – با– ده‌چێنێت
به ته‌نیا جێی مه‌هێڵن
منداڵێكی لاساره
شار به‌رده‌باران ده‌كات
مانگ ده‌كات به كۆلاره
![]()
سواره, چ شۆڕه‌سوارێك
ئه‌سپی هه‌تاو زین ده‌كات
به گۆرانی و تیشك و ماچ
سه‌رزه‌مین به‌رین ده‌كات
![]()
با كه‌ژاوه‌ی له گوڵ بێت
یان له په‌لكه‌زێڕینه
زه‌ماوه‌ندی خوێن ده‌گرێت
ئه‌مشه‌و پاشای ئه‌ڤینه
![]()
ئاشقێكی لاساره
بروسكه و – با– ده‌چێنێت
به ته‌نیا جێی مه‌هێڵن
مانگه‌شه‌و ده‌یڕفێنێت.
ڕەفیق سابیر
