
گــــه رتێری له ژینا بکـــــــه یــــادێ له نـهداران
شـــوکرانه که ســــاغی بـــــکه دهرمـانی نزاران
سووتاو

گــــه رتێری له ژینا بکـــــــه یــــادێ له نـهداران
شـــوکرانه که ســــاغی بـــــکه دهرمـانی نزاران
سووتاو
شەوخۆش گوڵی بۆنخۆشی تەمەن، باخی ژیانم
سەر دانێ لە سەر گوڵپەڕەکەی نەرم و نیانم
ئارام بنوو، وا نیوەشەوە، دڵ بە فیدات بێ
شەوخۆشێ بڵێ ئەی بە فیدات ڕوح و گیانم
هیچ دەنگێ لە هیچ لایە نیە غەیری دڵی من
هەر سینەیە دەکوتێ و دەڵێ چەند دڵ نیگەرانم
خەونت نەوەکوو نەختێ بە ئاڵۆزی ببینم
چاوت دەکەمە خەونی هەموو نیوەشەوانم
شەو خۆش بێ ستێرەی گەشی ئاسمان، شەوی تۆ خۆش
دەتبینمەوە ئەی تیشکی هەتاوی لە بەیانم
شەوخۆش گوڵەکەم دەی بنوو، قوربانی خەوت بم
سەر دانێ لە سەرسینگی شێعر، شێعری ڕەوانم
#خاڵە_قازی

ﺩﻩ ﻟﯿﻦ ﻟﻪ ﺩﻭﻭ ﻗﻮﺗﺒﯽ ﺯﻩ ﻭﯼ
ﺷﻪ ﺵ ﻣﺎﻧﮓ ﺭﻭﮊ ﻭ ﺷﻪ ﺵ ﻣﺎﻧﮓ ﺷﻪ ﻭﻩ
ﺧﻮﺭ ﻧﻮﺳﺘﻮﻭﻩ ﻭ ﻫﻪ ﺭ ﻟﻪ ﺧﻪ ﻭﻩ
ﺋﻪ ﯼ ﻣﻦ ﻟﻪ ﮐﺎﻡ ﻗﻮﺗﺒﻪ ﺩﻩ ﮊﯾﻢ
ﮐﻪ ﺳﺎﻟﻪ ﻫﺎﯼ ﺳﺎﻟﻪ ﺷﻪ ﻭﻩ ...
....مامؤستا هه ژار ..

چ دەبوو؟!
چ دەبوو دڵ بە تەمی دوور لە نیگاهت نەدەبووم
گوڵەکەم ئەسری چەمی دوور لە نیگاهت نەدەبووم
خەمەکەت جەرگی بڕیوم بزە تۆراوە لە دڵ
چ دەبوو من کە شەمی دوور لە نیگاهت نەدەبووم
تەمە کوێستانی دەروون سەر بە هەنسکی خەمەوە
چ دەبوو هاوقەدەمی دوور لە نیگاهت نەدەبووم
چ دەبوو گەر نەدەبووم تووشی خەمت هەر نەدەبووم
دڵەکەی کاکە مەمی دوور لە نیگاهت نەدەبووم
ژینەمەرگم نیمە هیوا بە شەوی وەسڵ و ئەوین
چ دەبوو لانی کەمی دوور لە نیگاهت نەدەبووم
نەگەییشت وەک گەلی "پشکۆ" بە شەوی پڕ لە موراد
نەدەبوو دڵ بە خەمی دوور لە نیگاهت نەدەبووم
#پشکۆ_یاسینی